سیروانی نوێ دو نازناوی بەدەستھێنا

12/30/2019 9:44:00 PM 2401 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی هێزی له‌شى كوردستان پاڵه‌وانێتى هێزی له‌ش له‌سه‌ر ئاستى كوڕان بۆ یانه‌كان كوردستان به‌رێوه‌چو.

پاڵه‌وانێتى هێزی له‌شى یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى لاوان ، پێگه‌یشتوان، پێشكه‌وتوان له‌سه‌ر ئاسته‌كانى دبنى، پێنج پرێس، دیت لیفت به‌رێوه‌چو. 

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ و دوشەمە له‌هۆڵی فائق قه‌ساب له‌شاری سلێمانى بەڕێوەچو، کە تێیدا ١٥ یانە بەشداربو تێیدا یانەی سیروانی نوێ توانی پلەی دوەم لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان و پلەی سێ یەم لەسەر ئاستی پێشکەوتوان بەدەست بهێنێت.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP