رۆناڵدۆ خەڵاتێكی جیهانی بردەوە

12/29/2019 10:36:00 PM 3892 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

له‌ ڕێوڕەسمێكدا و له‌ شاری دوبه‌ی ئیمارات، خه‌ڵاتی گڵۆب سۆكه‌ر تایبه‌ت به‌ باشترینه‌كانی 2019 دابه‌ش كرا.

بۆ ئەمساڵیش خەڵاتی باشترین یاریزان بەخشرایە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس، كریستیانۆ بۆ ساڵی چوارەم خەڵاتەكەی پێدرا و شەش جاریش لە ژیانی پیشەگەریدا بەدەستیهێنا.

جواو فيلێكسی لاوی پورتوگالی و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانیا بە باشترین یاریزانی لاو دەست نیشان كرا.

یۆرگن كلوپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لێڤەرپوڵ بە باشترین ڕاهێنەر دیاریكرا.

ئالیسۆن بیكەری گۆڵپارێزی یانەی لێڤەرپوڵ بە باشترین گۆڵپارێز دەست نیشان كرا.

یانەی لیڤەرپول بە باشترین یانە دیاریكرا.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP