دۆرتمۆند نرخی سانجۆ دیاریدەكات

12/25/2019 2:57:00 PM 3176 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردوە كە بەرپرسانی یانەی بڕوسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بە فەرمی نرخی بەهرەمەندی لاوی یانەكەیان جادۆن سانجۆ دیاریدەكەن.

رۆژنامەی ئێكسپرێسی بریتانی ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئیگلیزی لە ئێستاوە پلان بۆ ئەوە دادەن كە چەند یاریزانێك بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە و لەگەڵ ئەوەشدا جادۆن سانچۆ بەرەو یانەكەیان بەرن لە پێناو ئەوەی هیڵی پێشەوەی یانەكەیان زیاتر بەهێز بكەن.

هەمان سەرچاوە ئەوەی ئاشكرا كردوە كە بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەكە بەهای ئەو یاریزانەیان دیاریكردوە و هەر یانەیەك هەوڵی گواستنەوەی بدات، دەبێت 100 ملیۆن پاوەند بدەنە یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند لە پێناو دەستبەرداربونیان لەو یاریزانە.

یانەی چێڵسی بە بڕیاری فەرمی یەكێتی تۆپ پێی ئەوروپا، سزای گواستنەوەی یاریزانانی لەسەر هەڵگیرا و لە گواستنەوەی زستانەدا ئەو یانەیە سەربەستە لە ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ و گواستنەوەی یاریزان بۆ ریزەكانی یانەكەی.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP