مۆرینیۆ.. ڤار خولی ئینگلیزی كوشتوە

12/24/2019 9:23:00 AM 1771 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەهۆی كردنە دەرەوەی مین سۆنی یاریزانی یانەكەی لە یارییەكەیان بەرامبەر چێڵسی هاتە دەنگ و ڕەخنە لە بەرپرسانی و بەڕێوەبەرانی خولی پریمەرلیگ دەگرێت.

مین سۆن لە یاریی یانەكەی بەرامبەر یانەی چێڵسی فاوڵێكی لە رۆدیگێری بەرگریكاری چێڵسیی گرت و دوای گەڕانەوە بۆ سیستەمی ڤار ناوبژیوان ئەو یاریزانەی بە كارتی سور كردیە دەرەوەی یارییەكە و دوای ئەوەش مۆرینیۆ بە تانەوە وتی.. سۆن گریا، چونكە چەند پەراسویەكی رۆدیگێری شكاند.

دوای ئەم روداوەش مۆرینیۆ لە لێدوانێكیدا وتی.. بەراستی شۆك بوم كە سۆن كرایە دەرەوە، دەبێت بەڕێز تێرنی كە یاریدەدری ناوبژیوانە لەوە تێبگات كە ئەو یارییەكەی ئێمەی كوشت، بە شێوەیەكی گشتی ڤار تاموچێژی خولەكەی نەهێشتوەو پریمەرلیگی كوشتوە.

لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی ئینگلتەرا، ئەمە جاری یەكەمە تەكنەلۆجیای ڤار بۆ بڕێوەچونی یارییەكان پشتی پێ دەبەسترێت لە لایەن ناوبژیوانانی خولی پریمەرلیگەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP