رێگه‌ نەدرا سه‌دام حسێن بچێته‌ ناو كوێته‌وه‌

12/23/2019 5:42:00 PM 3234 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

به‌رپرسانی وڵاتی كوه‌یت ڕێگه‌یان به‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سەمری یه‌مه‌ن نه‌دا بچێته‌ ناو خاكی كوه‌یته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌پاڵه‌وانێتی جۆدۆ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌یاریه‌ هونه‌ریه‌ جه‌نگیه‌كان، تەنها له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوی سه‌دام حسێنە.

به‌رپرسی یه‌كێتی جۆدۆی كوێتتی داوای لێبوردنی كرد كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سه‌مری جۆدۆی یه‌مه‌ن بچێته‌ خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وی هه‌ڵگری ناوی سه‌دام حسێن بوه‌، ته‌نها ڕه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر یاریزانه‌كان داوه‌.

به‌هۆی ڕێگریكردن له‌ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ یه‌مه‌ن وبه‌شداریان له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا نه‌كردوه‌.

سه‌دام حسێن ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سه‌مر نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی به‌رپرسانی كوێت نیشاندا، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ پاڵه‌وانێتی جۆدۆی عه‌ره‌بی له‌كوێت ئه‌نجامبدرێت

 له‌ڕۆژی 2ی ئابی 1990 سوپای عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حسێن هێرشیكرده‌ سه‌ر وڵاتی كوه‌یت و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌واوی ئه‌و وڵاته‌ی كۆنترۆڵكرد.


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP