ئایا زە رۆک پەشیمانە لە هاوسەرگیریەكەی

12/23/2019 12:18:00 PM 6668 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوێن جۆنسن دەربارەی پەیوەندی خۆی و لاورین هاشیان دەدوێت، دەڵێت لەسەرەتادا دودڵ بوم لەوەی هاوسەگیری بکەم، بەڵام ئێستا دڵخۆشم.

زۆرانباز و ئەکتەری ئەمریکی دوێن جۆنسن ناسراو بە زە رۆک، لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری WSJ دەربارەی ژیانی هاوسەرگیری خۆی بە راشکاوانە دەدوێت و دەڵێت، "لەسەرەتادا زۆر دەترسام لەوەی ژیانی هاوسەگیری پێکبهێنم، بەهۆی ئەوەی پێشتر لە ساڵی 2008 من لە هاوسەرەکەم جیاببومەوە کە کاریگەری گەورەی لەسەرم دروست کردبو"

وتیشی "ئاسان نەبو بۆ جاری دوەم ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنم، زۆر دودڵ بوم، بەڵام ئێستا بە پێچەوانەوە ژیانێکی زۆر خۆشمان هەیە، ئەو منی خۆش دەوێت و منیش ئەوم خۆشدەوێت، لاورین کەسێکی زۆر ئارام و لەسەرخۆیە و پەشیمان نیم لەوەی ژیانی هاوسەرگیریم لەگەڵ پێکهێناوە".

مانگی ئابی ئەمساڵ لاورین و دوێن لە هاوایی ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا، ئەو هاوسەرە خاوەنی دو منداڵن بە ناوی یاسمین و تیانا.

دوێن جۆنسن دۆگلاس لە ساڵی 1972 لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەدایک بوە، نازناوی زە رۆکی پێبەخشراوە ئەو کاتەی کە یاریزانی زۆرانبازی بوە، ئەگەر چی سەرەتا لە جیهانی زۆرانبازی ناوبانگی دەرکرد بەڵام دواتر چوە بواری سینەماوە، لە چەندین فیلمی سینەمایی رۆڵی سەرەکی گێڕا.


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP