ڤیدیۆ..شانە هەنگ هێرشدەکاتە سەر یاریگایەک و سەرجەم یاریزانەکان پاڵدەخات

12/23/2019 11:49:00 AM 5273 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانی یاریەکی جامی یانەكانی تانزانیا، شانە هەنگێک هێرش دەکات سەر یاریگەکە و یاریزانی هەردو تیم لە ترسا لە سەر چیمەنی یاریگەکە پاڵدەکەون.

هێرشی هەنگەکان لە خولەکی 53 ی یاریەکەدا بوە، کاتێک یاریزانی یەکێک لە تیمەکان سەرقاڵی هیرش بردنە، بەڵام لە ناکاو پاڵ دەکەوێت.

دیمەنەکە هەوادارنی هەردو تیمی تاساند، کاتێک دوابەدوای ئەوە سەرجەم یاریزانەکان لەسەر چیمەنەکە لەسەر دەم رادەکشێن و پاشان هەڵدێن.

دوای چەند خولەکێک لە راگرتنی یارییەکە شانە هەنگەکە یاریگەکە چۆڵ دەکەن و یاریەکە دەستپێدەکاتەوە.


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP