كریستیانۆ شوقەیەكی گرانبەهای كڕی

12/17/2019 4:18:00 PM 10269 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە شاری لیشبۆنەی پورتوگال شوقەیەكی نوێی بە بەهای شەش ملیۆن پاوەند کڕیوە.


میدیاکانی پورتوگال ئاشکرایان کردوە، كە كڕینی ئەم شوقەیە لە لیشبۆنەی پورتوگال نوێ نیە بۆ رۆناڵدۆ و لە ساڵی رابردوەوە مافی خاوەندارێتی ئەو شوقەیەی وەرگرتوە، بەڵام ئەو یاریزانە ئەم بابەتەی لە ڕاگەیاندنەكان شاردۆتەوە و لە ئێستاشدا ئاشكرابوە.

شوقەكەی رۆناڵدۆ لە مەلەوانگە، هۆڵی لەشجوانی، هۆڵی گەیمە ئەلكترۆنیەكان و ژوری میوزیك پێك دێت و لەگەڵ ئەوەشدا نوێترین تەکنەلۆژیا بەكارهێندارەوە تێیدا، لەگەڵ سێ ژوری نوستن، تایبەتمەندی ئەم شوقەیە لەوەدایە كە دەكەوێتە نهۆمێكی بەرز و زۆرینەی شاری لیشبۆنەی لێوە دیارە.

كریستیانۆ لەو شارە ژیانی منداڵی بەڕێكردوەو بەهۆی نەبونی و هەژارییەوە لە خانویەكی خراپی شاری لیشبۆنە ژیانی بەسەر دەبرد و لەگەڵ براكەیدا ژورێكی بچوكیان هەبو كە تێیدا دەخەوتن.

 


نیشانەکردن :

#کریستیانۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP