سێ كچە یاریزانی هەولێر 15 میدالیای زێڕیان بەدەستهێنا

12/17/2019 10:48:00 AM 2767 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە وڵاتی ئوردن کۆتایی بەپاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ کچان و کوران لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان و لاوان و پێشکەوتوان ھات.

لەم پاڵەوانێتییە سێ کچە یاریزانی یانەی ھەولێر توانیان (١٦) ملوانکەی جۆراو جۆر بەدەست بھێنن، کە (١٥) ملوانکەى زێر بو و یەک ملوانکەی برۆنزی بەدەستھێنا.

ئیسرا موحسین توانی شەش ملوانکەی زێر لەسەر ئاستی لاوان و پێشکەوتوان بەدەستبھێنێت لە کێشی (٤٩)کگم.

ئیناس موحسین دەستکەوتێکی مەزنی بەدەستھێنا کاتێک توانی (٩) ملوانکەی زێر لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان و لاوان و پێشکەوتووان بەدەستبھێنێت لە کێشی (٥٩) کگم.

بەھۆی پێکان کچە یاریزان ئۆشین موحسین توانی پلەی سێیەم و ملوانکەی برۆنز لە کێشی (٧١) کگم لە خەتف لەسەر ئاستی پێشکەوتوان بەدەستھێنا.

ئەم سێ کچە یاریزانە موحسین عەزیز-ی باوکیان و ھاوشاندی ھەڵبژاردەکە راھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق بو.

جگە لەم سێ یاریزانەی یانەی ھەولێر دو کچە یاریزانی کورد لەگەڵ ھەڵبژاردەی عێراق توانیان ئەنجامی بەرچاو بەدەستبھێنن، کە ئەوانیش رازاوە لوقمان لە کێشی (٥٩)کگم سێ ملوانکەی برۆنزی لەسەر ئاستی پێشکەوتووان بەدەستھێنا و ریان لوقمان یەک ملوانکەی زێر و دو زیوی لە کێشی (٨١)کگم پێشکەوتوان بەدەستھێنا.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP