كانتی دەیەوێت چێڵسی جێبهێڵێت

12/15/2019 2:31:00 PM 3063 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

نیگۆلۆ كانتی یاریزانی یانەی چێڵسی لە دوای بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ لە وەرزی 2015بۆ 2016 لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی، روی لە یانەی چێڵسی كرد و راستەوخۆ لە یەكەم وەرزی لەگەڵ چێڵسی نازناوی پریمەرلیگی بەدەستهێنا و وەك باشترین یاریزانی ئەو وەرزەی پریمەرلیگیش دیاریكرا.

كانتی لە 155 یاریدا لەگەڵ چێڵسی بەشداریكردوە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەكاندا، كە تێیدا 11 گۆڵی تۆماركردوە، وە یەكێك بوە لە یاریزانە سەرەكیەكانی یانەكەی و لە هێڵی ناوەندی بەرگریدا یاریی كردوە.

رۆژنامەی زە سەنی بریتانی ئاشكرایكردوە كە ئەو یاریزانە دەیەوێت گرێبەستەكەی لەگەل یانەی چێڵسی نوێ نەكاتەوە لە پێناو رۆیشتنی لە یانەكەی و پەیوەندی كردنی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە.

هەمان سەرچاوە باسی لەوەش دەكات كە هەریانەیەك هەوڵی گواستنوەی ئەو یاریزانە بدات، دەبێت 100 ملیۆن جونەی ئەسترلینی بداتە كاربەدەستانی یانەی بلوز.

فلۆرەنتینۆ پێرێز بە هۆی بونی كاسمێرەوە لە یانەكەی نایەوێت ئەو بڕە پارەیە لە هێنانی كانتی خەرجبكات، بەڵام ئەمە داواكاری زیدانە و دەیەوێت سەرۆكی یانەكەی رازی بكات بە ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە.

جگە لە یانەی ریاڵ مەدرید هەریەك لە یانەكانی یۆڤانتۆس و بایرن میونشن گرنگی بە تواناكانی نیگۆلۆ كانتی دەدەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP