دراوسێیەكی رۆناڵدۆ نهێنیەكانی ماڵی ئەو یاریزانە ئاشكرادەكات

12/14/2019 11:58:00 AM 25960 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

خانمێكی ئیتاڵی كە كچی یاریزانێكی پێشوی یانەی یۆڤانتۆسە لە یەكێك لە گەڕەكە بەناوبانگەكانی شاری تۆرینۆ دراوسێی رۆناڵدۆیە و لە تەنیشت ماڵی ئەو یاریزانە ژیان بەسەر دەبات و چەند نهێنیەك لە بارەی ژیانی تایبەتی ئەو یاریزانەوە دەدركێنێت.

ئەلیزابێس بۆرێلی كچی ئەستێرەیەكی پێشوی یانەی یۆڤانتۆس لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سێرا باس لە دراوسێیەتی لەگەڵ كریستیانۆ دەكات و دەڵێت " ئەو یەكێكە لە باشترین دراوسێكان و زۆر رێزی ئەو كەسانە دەگرێت كە لە نزیك ماڵەكەی ئەو دەژین و هەرگیز دراوسێكانی بێزار ناكات بە ئاهەنگی تایبەت و دەنگی میوزیكی بەرز و یان دەنگە دەنگی زۆر لە ماڵەكەیدا، ماڵی ئەو یاریزانە بەردەوام ئارامە بە جۆرێكە هەست ناكەیت خەڵك لەو ماڵەدا ژیان بەسەردەبات.

ئەو خانمە دەشڵێت لەگەڵ ئەوەی رۆناڵدۆ خاوەنی چەندین ئۆتۆمبێلی جۆراجۆرە، بەڵام هەرگیز بەو هۆیەوە دراوسێكانی بێزار نەكردوە و بە بێدەنگی لەگەڵ پاسەوانە تایبەتیەكانیدا دەردەچێت و لەگەڵ ئەوانیشدا دەگەرێنەوەو هەرگیز بێزاری بۆ خەڵكی ئەو گەڕەكە دروست نەكردوە.

ماڵی رۆناڵدۆ لە یەكێك لە گەڕەكە گران بەهاكانی شاری تۆرینۆیە و نزیكە لە ماڵی ئەندریا ئانێلی سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆس و زۆرینەی ماڵی ئەستێرەكانی یۆڤانتۆس لە ئێستا و رابردوشدا لەو گەڕەكە ژیان بەسەر دەبەن.


نیشانەکردن :

#یۆڤانتۆس #کریستیانۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP