پاڵه‌وانێتى ئه‌سپ سواری یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

12/12/2019 3:26:00 PM 1830 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی ئه‌سپ سواری كوردستان ، سبه‌ى هه‌ینى 13 ى 12 ى 2019 ، به‌به‌شداری 10 ئەسپسوار له‌سه‌ر ئاستى كوردستان، پاڵه‌وانێتى یانه‌كان له‌شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت. 

پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌كاتژمێر 2:30 پاش نیوه‌رۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك نزیك باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت. 

حاجی جه‌مال سكرتێری یه‌كێتى ناوه‌ندی ئه‌سپ سواری كوردستان ئامادەی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر لە بارەی بەڕێوەچونی پاڵەوانێتێتیەكە بداتە رۆژنامەنوسان.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP