رویز هۆكاری شكستەكەی بەرامبەر جۆشوا ئاشكرادەكات

12/8/2019 5:52:00 PM 9697 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بۆكسەری مەكسیكی ئاندی رویز لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باس لە یارییەكەی دەكات بەرامبەر ئەنتۆنیۆ جۆشوا و هۆكاری شكستی لەو یارییەدا ئاشكرا دەكات.

رویز لەم یارییە بە دەنگی ناوبژیوانان شكستی هێنا كە بە كۆی دەنگ بڕیاری بردنەوەی جۆشوایان داو خاڵەكانیش بەمشێوەیە بو (118-110 / 118-110 / 119-109).

لە لێدوانێكیدا دوای یارییەكە ئەو یاریزانە وتی " لە ڕاستیدا من كێشی لەشم دابەزاند وامزانی بەهێزتر دەبم، بەڵام پێچەوانەكەی دەرچو، لەگەڵ ئەوەشدا متمانەیەكی زیاد لە پێویستم بە خۆم هەبو، دەبوایە چڕتر بەهێزتر راهێنانم ئەنجام بدایە".

ئەو بۆكسەرە وتیشی " من بە باشی گوێم بۆ تیمەكەم نەگرت لەگەڵ راهێنەرەكانم، هەرچەندە شاراوەیە كە من چۆن راهێنانم كردوە، بەڵام باشترین جۆری راهێنانمان كرد و لەوە باشتر نەدەكرا كە پێویست بو ئەنجامی بدەین"

لە كۆتایدا رویز وتی"من سورم لەسەر ئەوەی جارێكی دیكە لەگەڵ جۆشوا یاریی بكەم، جارێك توانیمە سەركەوتن بەسەریدا تۆماربكەم، وە لە گەڕی سێیەمی یارییەكەدا نزیك بوم لەوەی جارێكی دیكە بردنەوە بەدەستبهێنم".

بە بردنەوەی لەم یارییەدا جۆشوا بوە پاڵەوانی یەكێتی جیهانی بۆكسێن WBA، لەگەڵ رێكخراوی بۆكسێنی جیهانی و یەكێتی نێودەوڵەتی بۆكسێن.


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP