ئاکرێ و خانەقین بەبێ گوڵ یەكسان بون

12/3/2019 9:55:00 PM 1104 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە بەردەوامی یاریەکانی گەری دوەمی خولی پلەی یەکی کوردستان ، لە یاریگەی یانەی ئاکرێ ، یاری نێوان یانەی ئاکرێ و خانەقین ، بەبێ گوڵ کوتایی هات.

هزرڤان زاهد، سەرپەرشتیاری یانەی ئاکرێ بەخەندان ی رایگەیاند ، یاری نێوان یانەی ئاکرێ و خانەقین،لە کاتژمێر 2:30 ی دوای نیوەروی ئەمرو لە یاریگای یانەی ئاکرێ ، بەرێوەچو بەئەنجامی وەکویەک.

وتیشی ، هەرچەند ئێمە زور هەوڵماندا ئەنجامی یاریەکە بەسەرکەوتنی ئێمە تەواو بێت ، بەڵام 90خوڵەک تێپەرین ، بێ ئەوەی هیچ یەکێک لەئێمە گوڵێک توماربکەین ، بەمەش ئەنجامی یاریەکە 0 - 0 کوتایی هات و هەریەکێکمان بوینە خاوەنی یەک خاڵ.

بەپێ ئەنجامەکان ، هەردوو یانەی ئاکرێ و خانەقین ، لەرێزبەندی کوتایی گەری دوەمی خولی پلەی یەکی کوردستان دێن


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP