باشترینەكانی كیشوەری ئاسیا دیاریكران

12/2/2019 3:16:00 PM 4184 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

كەمێك لەمەوبەر لە هۆنگ كۆنگ و لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبونی چەندین یاریزان و وەرزشەوان و یەكێتییەكانی تۆپی پێی ئاسیا ڕێوڕەسمی دیاریكردنی باشترینەكانی بەڕێوەچو.

 

ئەنجامەكانیش بەمشێوەیە بو.

ئاساكو تاكاكۆرا خەڵاتی باشترین راهێنەری خانمانی پێدرا

 

چۆنگ جۆنگ یۆنگ راهێنەری كۆریای باكور خەڵاتی باشترین راهێنەری تیمی كوڕانی پێدرا

 

تۆمۆكی یوشیكاوای ژاپۆنی بە باشترین یاریزانی فوتساڵ دیاریكرا

 

ساكی كوماجای ژاپۆنی بە باشترین خانمە یاریزان دیاریكرا 

 

ئەکرەم عەفیف، ئەستێرەی هەڵبژاردەی قەتەر بەباشترین یاریزانی ساڵی 2019ـی ئاسیا دەستنیشانکرا و چاڤی هێرناندێز نوێنەرایەتی ئەو یاریزانەی كرد بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە

 

سۆن هیونگ مینی یاریزانی یانەی تۆتنهام بە باشترین یاریزانی پیشەگەر لە کیشوەری ئاسیا دەستنیشانکراو پێش سەردار ئەزمونی ئێرانی كەوت


نیشانەکردن :

#باشترین

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP