لێدوانی ڤاڵڤێردی و سیمیۆنی دوای یارییەكەیان

12/2/2019 12:36:00 PM 4849 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

شەوی رابردو لە یاریی لوتكەی ئەم هەفتەیەی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام بە یانەی بەرشەلۆنە دۆڕا.

دولی یاریەیكە و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڤاڵڤێردی وتی "دوچاری ئاستەنگی زۆر بوینەوە بەدەست چیمەنی یاریگەكەوە، بەڵام توانیمان پارێزگاری لە خۆمان بكەین و سێ خاڵمان بەدەستهێنا، من دڵخۆشم بە بردنەوەکە، چونکە یارییەکە زۆر گرنگ و بەهێز بو وە سێ خاڵی زۆر گرنگمان بەدەستهێنا.

راهێنەرەكەی بەرشەلۆنە وتیشی "لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی ئەتلەتیكۆ زۆر باش یاریان کرد و هەلی گۆڵیان دروستکرد، بەڵام دواتر یاریزانەكانمان جڵەوی یارییەكەیان گرتەوە دەست، راستە سەرەتا خراپ بوین بەڵام هەمو شتێکی یارییەکەم بەدڵ بو وە ئەنجامەكەش لە بەرژەوەندی ئێمە بو.

لە بارەی یاریزاننای یانەكەیەوە وتی "لەم یارییەدا شتیگن رۆڵێكی سەرەكی بینی و موعجیزە ئاسا دوجار گۆڵی سەد لە سەدی گەڕاندەوە، مێسی هەمیشە لە یارییە گرنگەکاندا رۆڵی یەكلاكەرەوە دەبینێت، پیکێ دەیتوانی بەردەوام بێت، بەڵام نەمویست مەترسی پێوە بکەم و ویستم پارێزگاری لێبكەم لە پێناو ئەوەی پێكانەكەی قورستر نەبێت.

سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دوای یارییەكە لە بارەی شكستی یانەكەیەوە وتی"تیپەکەم پێویستی بە چاکسازی هەیە، بەرشەلۆنە گۆڵێکی جوانی کرد، بەڵام پێش ئەوە هیچی نەکرد كە مەترسی بێت بۆ سەر گۆڵی ئێمە، میسی بەردەوام سود لەو پانتاییە وەردەگرێت کە بۆی دروست دەبێت و بەهۆیەشەوە گۆڵێكی جوانی تۆماركرد".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP