ڤیدیۆ.. مانچستەر كەوتە داوی یەكسانبونەوە و لیستەریش بردییەوە

12/1/2019 9:39:00 PM 1272 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە ركابەرییەكانی هەفتەی چواردەیەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری ئەستۆن ڤێلای كرد و یارییەكەش بە دو گۆڵ بۆ هەردلا كۆتایهات، لە لایەكی دیكەوە یانەی لیستەر سیتی لەسەر ئەنجامە باشەكانی بەردەوامە و بە ئەنجامی دو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەسەر یانەی ئیڤەرتۆن بەدەستهێنا.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی ئەستۆن ڤێلای لە خولەكی 11 و لە رێگەی جاك گرالیشەوە گۆڵی پێشكەوتنیان تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 42 تۆم هیتۆن گۆڵی بە هەڵە لە خۆیان تۆمار كرد و نیوەی یەكەم بە گۆڵێك بۆ هەردو یانە كۆتایهات، لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 64 لیندیلۆف گۆڵی پێشكەوتنی بۆ مان یونایتد تۆماركرد، بەڵام خۆشی هاندەرانی شەیتانە سورەكە دو خولەكی خایاند و تیرۆن منگس گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی ئەستۆن ڤێلا تۆمار كردەوەو یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایهات.

لە یارییەكی دیكەدا یانەی لیستەر سیتی لە نێو یاریگەی خۆی میوانداری یانەی ئیڤەرتۆنی كرد، نیوەی یەكەم یانەی خاوەن یاریگە بە گۆڵێك پێشكەوت و گۆڵەكەش یاریزان ریچالسۆن دی ئەندراندی لە خولەكی 23 تۆماریكرد و نیوەی یەكەم لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایهات.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 68 جیمی ڤاردی گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی لیستەر سیتی تۆماركرد، یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگە لە ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بون تا لە خولەكی 94 ئیهیانچۆ گۆڵی دوەم و بردنەوەی بۆ یانەی لیستەر سیتی تۆماركرد، بەم بردنەوەیەش ڤاردی و هاوڕێكانی بە كۆكردنەوەی 32 و خاڵ و بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ یانەی لێڤەرپوڵ، پلەی دوەمی یانەكانی پریمەرلیگیان گرتوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP