مانچستەر یونایتد ئەستێرەكەی بەرشەلۆنەی دەوێت

12/1/2019 1:31:00 PM 3230 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە پێناو بەهێزكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەی دەیەوێت یاریزانێكی یانەی بەرشەلۆنە بەرەو ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی میرەری بریتانی ئاشكرایكردوە كە بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پەیوەندیان بە فێرناندۆ فیلیسیڤیچی بەرێوبەری كارەكانی ئارتورۆ ڤیداڵ كردەوە و دەیانەوێت لە بارەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەكەیان دەست بە گفتوگۆ بكەن.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەكە پەیوەندی پتەویان لەگەڵ بەرێوبەری كارەكانی ئەو یاریزانە هەیە و پێشتریش كارئاسانیان بۆ یانەی مانچستەر یونایتد كردوە بۆ ئەوەی ئەلێكسیس سانچێز پەیوەندی بە ریزەكانی ئەو یانەیەوە بكات.

رۆژنامەی میرەری بریتانی ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە جگە لە یانەی مانچستەر یونایتد، یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیش لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ كۆنتی كار بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە چیلییە دەكەن و لە كردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا دەست بە هەوڵەكانیان دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەوی یاریزانە.

لە چەند رۆژی رابردودا راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، كە ڤیدال دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا یانەی بەرشەلۆنە بە جێبهێلێت و لە پێناو یاریكردنی بە شێوەیەكی بەردەوام پەیوەندی بە یانەكەی دیكەوە بكات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP