ڤیدیۆ.. ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگەی خۆی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

11/30/2019 4:52:00 PM 4551 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی پانزەی خولی لالیگای ئیسپانیا، یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كرد.

یاریزانانی هەردو یانە لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا سەركەوتو نەبون لە تۆماركردنی گۆڵ و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایهات.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا ریاڵ مەدرید باشتر دەركەوت و لە خولەكی52 سێرجیۆ ڕامۆس گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەكەی تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 65 لۆكاس مارتینێز بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆماركردەوە، پاشان لە خولەكی 69ی یارییەكەدا دانی كارڤاخاڵ گۆڵی دوەمی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد.

سەرئەنجام یانەی ریاڵ مەدرید یارییەكەی بە ئەنجامی دو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی خۆی كۆتای پێهێنا و بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ پێشەنگی یانەكانی لالیگای گرت.


نیشانەکردن :

#ریال مەدرید #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP