كاتانیچ گەرانەوەی یاریزانێك بۆ هەڵبژاردەكەی ڕەتدەكاتەوە

11/30/2019 12:02:00 PM 16816 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

شەوی رابردو هەڵبژاردەی عێراق دوەمین یاریی خۆی لە جامی كەنداوی عەرەبی ئەنجامداو سەكەوتنێكی بە نرخی بەدەست هێنا و بە دو گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنی بەسەر ئیماڕات بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.

بۆ ئەم پاڵەوانێتیە چەند یاریزانێكی هەڵبژاردەكە بەهۆی پەیوەست بونیان بە یاریی یانەكانیانەوە نەیانتوانی لەگەڵ هەڵبژاردەكە بەشداری یارییەكان بكەن، لەوانەش بەشار ڕسن و هومام تاریق و ڕێبین سولاقا.

یانەی ئیسماعیلی میسڕی هەرچەندە ئامادە نەبو ڕەزامەندی بنوێنێت بۆ ئەوەی هومام تارق بگەڕێتەوە هەڵبژاردەكە، بەڵام بڕیاریدابو كە ئەگەر هەڵبژاردەكە بیەوێت لە قۆناغی دوەمەوە هومام دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ریزەكانی هەڵبژاردەكەی و لە یارییەكانی داهاتوی هەڵبژاردەی عێراق بەشداری بكات.

بۆ ئەم بابەتەش كاتانیچ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "ئێمە تەنها پشت بەو یاریزانانە دەبەستین كە لە ئێستادا لەبەردەستماندایە و لە دو یاریی رابردوی هەڵبژاردەكەدا بەشداریان كردوە، بۆیە بە هەمو شێوەیەك گەڕانەوەی هومام بۆ هەڵبژاردەكە ڕەتدەكەمەوە".


نیشانەکردن :

#جامی کەنداو #عێراق

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP