ڤیدیۆ.. هەڵبژاردەی عێراق لە ئیماڕاتی بردەوە

11/29/2019 7:24:00 PM 5423 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی جامی كەنداوی عەرەبی24 و لە گەڕی دوەمی قۆنای كۆمەڵەكان هەڵبژاردەی عێراق و ئیماڕات بەرامبەر یەكتر وەستانەوە.

نیوەی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو بە دو گۆڵ پێش كەوتن، سەرەتا عەلا عەباس لە خولەكی 6 گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد و پاش ئەم گۆڵەش عەلا عەبدول زەهرە لە خولەكی 37 گۆڵی دوەمی بۆ شێرەكانی ڕافیدەین تۆماركرد.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیماڕات فشارێكی توندیان خستە سەر تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی عێراق لە پێناو كەمكردنەوەی جیاوازییەكە، بەڵام سەركەوتو نەبون، لە خولەكی 84 بە گەرانەوەی بۆ سیستەمی ڤار ناوبژیوانی یارییەكە لێدانێكی سزای لە بەرژەوەندی عێراقییەكان گرت، بەڵام عەلی عەدنان سەركەوتو نەبو لە جێبەجێكردنی.

سەرئەنجام هەڵبژاردەی عێراق یارییەكەی بە دو گۆڵی بێ وەڵام بردەوە و دوەم سەركەوتنی لەسەر یەكیان تۆماركردو لە كۆمەڵەی یەكەم بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ پێشینگی گروپەكەیان گرتوە و سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتو مسۆگەر كرد.


نیشانەکردن :

#عێراق #جامی کەنداو

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP