ڤیدیۆ..چارەنوسی ناپۆلی و لێڤەرپوڵ بە نادیاری ماییەوە

11/28/2019 9:41:00 AM 5571 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەروپادا یانەی لێڤەرپوڵ لە نێو یاریگەی ئانفێڵد میوانداری یانەی ناپۆلی كرد و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایهات.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە درایس مێرتێنس لە خولەکی 20گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ناپۆلی تۆمارکرد، دیان لۆڤرێنیش لە خولەکی ٦٥ بە لێدانی سەر توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ یانەی لێڤەرپوڵ تۆماربکات.

بەم ئەنجامەش لە ئێستادا لیڤەرپوڵ پلەی یەکەمی گرتووە بە 10خاڵ، بەڵام یاری داهاتو لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر سالزبۆرگ دەکات کە خاوەنی 7 خاڵە و ئەگەر لیڤەرپول بە جیاوازی دوگۆڵ بدۆڕێت و ناپۆلیش لە خێنک بباتەوە، ئەوا پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی دەکات لە ڕكابەرییەكانی ئەم وەرزە.

سالزبۆرگیش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە یانەی خینکی بردەوە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP