ڤیدیۆ.. مێسی و هاوڕێكانی سەركەوتنێكی بەنرخیان تۆماركرد

11/28/2019 12:47:00 AM 7699 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یاریەیكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكان یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی بڕوسیا دۆرتمۆندی كر\د و سەركەوتنێكی بەنرخیان بەسەر ئەو یانە ئەڵمانیە تۆماركرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە بە دو گۆڵی سوارێز و مێسی پێشكەوت كە لە خولەكەكانی 29 و 33 ی یاریەیكەدا تۆماریانكرد و نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایهات.

 

لە نیوەی دوەم یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە لە هێرشەكانیان بەردەوام بون تا لە خولەكی 67 گریزمان گۆڵی سێیەمی بۆ یانە كەتەلۆنییەكە تۆماركرد، هەرچەندە جادۆن سانچۆ لە خولەكی 77 گۆڵێكی بۆ یانەكەی تۆماركرد، بەڵام كاریگەری نەخستە سەر ئەنجامی یارییەكە و بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا.

 

بەم بردنەوەیەش یانەی بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ سەركەوتنی بۆ قۆناغی دوەمی پاڵەوانێتییەكە مسۆگەر كرد و یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند و ئینتەرمیلانیش خاوەنی حەوت خاڵن و لە كۆتا گەڕی قۆناغی كۆمەڵەكەیان یەكلا دەبێتەوە كە كام یانەیان لەگەڵ بەرشەلۆنە دەگەنە قۆناغی 16.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP