ڤیدیۆ.. چێڵسی و ڤالەنسیا بەرامبەر بون

11/27/2019 10:41:00 PM 1798 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكان، یانەی ڤالەنسیا لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی كرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی 40 ڤالەنسیای خاوەن یاریگە لە رێگەی كارلۆس سۆلیەرەوە گۆڵی پێشكەوتنیان تۆماركرد، بەڵام یەك خولەك بەسەر ئەم گۆڵەدا تێپەڕی و كۆڤاچیچ گۆڵی بەرامبەری بۆ یانەی میوان تۆماركردەوە و نیوەی یەكەم بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایهات.

 

لە نیوەی دوەمی یاریەیكە و لە خولەكی 50ی یارییەكەدا پۆلیسیچ گۆڵی دوەمی بۆ بلوز تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵە یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگە كەوتنە خۆیان لە پێناو یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە، بەڵام سەركەوتو نەبون تا لە خولەكی 64 لێدانێكی سزا بۆ ڤالەنسیا گیرا، كەچی پاریخۆ سەركەوتو نەبو لە جوێبەجێ كردنیدا، تا لە خولەكی 82 دانێل واس گۆڵێكی نایابی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆماركرد.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە هاوتا بون و بە دۆگۆڵ بۆ هەردولا كۆتایهات، لە ئێستاشدا هەردو یانە خاوەنی 8 خاڵن و یەكەم و دوەمی كۆمەڵەكەیان گرتوە بە شیوەیەكی كاتی، چارەنوسی هەردو یانەكەش بە نادیاری ماتەوە بۆ كۆتا گەڕی یارییەكان.


نیشانەکردن :

#چێڵسی #چامپیۆنس لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP