براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرابو

11/26/2019 2:57:00 PM 26621 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا بە شێوەیەكی پێش وەختە و بە شەش رۆژ پێش دابەشكردنی خەڵاتەكان ناوی ئەو یاریزانە ئاشكرادەكەن كە خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2019ی بەدەستهێناوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردوە، كە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە كەسە نزیكەكانی خۆی ڕاگەیاندوە كە خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵی بردۆەتەوە و ستافێکی تایبەتی گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ لە شاری بەرشەلۆنە سەردانی ئەو یاریزانەیان كردوەو وێنەی تایبەتیلان گرتوە.

ئەگەر بێت و خەڵاتەكە بۆ مێسی بێت، ئەو یاریزانە بۆ جاری شەشەم لە میژوی یاریكردنیدا خەڵاتەکە بەدەست دەهێنێت و دەبێتە یەكەمین یاریزان لە مێژوی تۆپی پێ كە زۆترین جا ئەو نازناوەی بەدەستهێناوە.

بڕیارە رۆژی دوشەممەی داهاتو لە پاریسی پایتەخی فرەنسا براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2019 ڕابگەیەنرێت.


نیشانەکردن :

#چامپیۆنس لیگ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP