تۆماس تۆخێڵ وەڵامی زیدان دەداتەوە

11/26/2019 11:12:00 AM 3841 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی زینەدین زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كۆنكرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا، لە لێدوانێكیدا باسی لە مباپێ كرد و وتی من لە خۆشەویستیدام لەگەڵ ئەو یاریزانە، ئەم لێداوانەی زیدان راهێنەرەكەی پاریس سان جێرمانی توڕە كردو وەڵامی ئەو لێدوانەی راهێنەرە فەرەنسییەكەی داییەوە.

لە لێدوانێكیدا تۆماس تۆخێڵ وتی "من نازانم ئەو خۆشەویستیەی زیدان بەرامبەر مباپێ باسی دەكات تا چەندە، بەڵام هەندێكات حەزت لە شتێكە بۆتۆ نابێت، مرۆڤ بەردەوام ئەو شتانەی خۆش دەویت كە هی خۆی نین و بە دەستی نەهێناوێن، بە هەرحاڵ بابەتەكە هەر شتێك بێت، ئەوان هەردوكیان فەرەنسین و من بابەتەكە بە ئاسایی وەردەگرم".

ئەو راهێنەرە باسی لەوەش كرد كە ئەویش هاوشێوەی زیدان چەند یاریزانێكی یانەی ریاڵ مەدریدی خۆش دەوێت، چونكە ئەو یانەیە خاوەنی چەندین یاریزانی نایابە لەسەرجەم هێڵەكانیدا.

لە میانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكاندا ئەمشەو هەردو یانەی ریاڵ مەدردیی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی روبەروی یەكتردەبنەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP