لێدوانی رۆژنامەوانی مۆرینیۆ

11/25/2019 5:28:00 PM 3099 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، سبەی یانەی تۆتنهام لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی لە ژێر سەرپەرشتی مۆرینیۆ روبەروی یانەی ئۆڵۆمپیاكۆسی یۆنانی دەبنەوە.

پێش یارییەكە و لە كۆنگرەییەكی رۆژنامەوانیدا مۆرینیۆ وتی" پێویستە سەرەتا هەوڵی سەرکەوتن بدەین بۆ قۆناغی داهاتو، چونكە بردنەوە لە یاریگەی خۆمان شتێكی زۆرباشە، لەبەر ئەوەی یاریگاکەمان باشترینە لەسەر ئاستی ئەوروپا و هاندەرێکی زۆریشمان هەیە، ئەگەر تیپەکەم بگاتە قۆناغی هەشت، هەلێکی باشمان دەبێت بۆ سەركەوتنی زیاتر".

راهێنەرە نوێكەی تۆتنهام وتیشی "من وەک ئەوانی دیكە نیم، توانیومە دوجار چامپیۆنس لیگ بەدەستبهێنم، دەوێت نازناوی سێیەمی ئەو پاڵەوانێتیە لەگەڵ تۆتنهام بەدەستبهێنم، من هەرگیز هەستم بە ترس نەكردوە نە لە رابردو نە لە ئێستاشدا، وەک هەمو کەسێک کە ئارەزوی تۆپی پێ دەكەن، من ئارەزوی چامپیۆنس لیگ دەكەم، چامپیۆنس لیگ پاڵەوانێتیەکە کە هەموو کەسێک خەون بە بردنەوەى دەبینێت".

مۆرینیۆ وتیشی "کاتم بدەنێ تا بیرۆکەکانم فراوان بکەم دواتر لە روبەروبونەوەى هیچ یانەیەکی گەورە ناترسین، دەبینن كە ئێمە دەبینە یەكێك لە گەورەترین یانەكانی ئەوروپا، ئێمە خاوەنی یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی ئەوروپاین ، بۆیە گواستنەوەی ئیبراهیمۆڤیچ لە ئێستادا پێویست نیە، هەرچەندە یاریزانێكی زۆر باشە".

مۆرینیۆ لە كۆتایدا وتی " من لە هەستی پۆچیتینۆ تێدەگەم، چونكە منیش ئەوەم بەسەر هاتوەو بە هەمان دۆخی ئەودا تێپەڕیوم، هەربۆیە بە یاریزانەكانم وتوە کە پێی بڵێن ئەو هەركات ویستی دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئێرە".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP