لێدوانی رۆژنامەوانی ساری

11/25/2019 4:54:00 PM 3156 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بڕیارە سبەی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكان یانەی یۆڤانتۆس لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپای بكات.

پێش یارییەكە و لە كۆنگرییەكی رۆژنامەوانیدا ساری وتی "ئێمە راستە سەركەوتنمان تۆماركردوە، بەڵام گەیشتن بە قۆناغی دوەم بە پێشەنگی گروپەوە بابەتێكی گرنگە لای ئیمە، ئەتلەتیكۆ مەدرید بە هۆی سیمیۆنییەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێكە بە ئاستێكی بەرز دەرەكەوێت و ئەمەش جێگەی رێزە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئیمە بیر لەوە دەكەینەوە كە پارێزگاری لە پێشەنگی كۆمەڵەكەمان بكەین"

پاشان راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس باسی لە یاریزانانی یانەكەی كرد و وتی "پەیوەندیم لەگەڵ رۆناڵدۆ باشە، توڕەبونی ئەو بەهۆی دانیشتنییەوە خاڵێكی زۆرباشە، چونكە ئەو یاریزانە هێشتا دڵنیایە لەوەی زۆری ماوە بۆ ئەوەی پێشكەشی بكات، لەگەڵ ئەوەی بەشداری تەواوی راهێنانەكانی كردوە، بەڵام پشكنینی كۆتایی بۆ ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی كە بە هەمو توانایەوە یاریی دەكات، هێشتا بە شێوەیەكی تەواوەتی دڵنیانین لە یاریکردنی دی لیخت و بێرناردسکی، بیرۆكەی یاریكردنی دیبالا و هیگواین و رۆناڵدۆ پێكەوە، كارێكی قورسە، بەڵام گومانم لەوە نیە كە دەتوانن بە ئاسانی لەگەڵ یەكتر بگونجێن بۆ یاریكردن".

ماوریسۆ ساری وتیشی "من لە ژێر كاریگەری ئەریگۆ ساكیم، بۆ چەندین ساڵ لەژێر بیرۆكەی ئەو کارم کردوە، پێویستم بە تیپێکی بەردەوامە، ناتوانم شێوازی تایبەتی خۆم بسەپێنم، تیمەكەم لەسەر رێگەیەكی دروست هەنگاو دەنێت، بەڵام كاتی زۆرمان ماوە بۆ ئەوەی تیمێكی بێ كێشە دروستبكەین"



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP