لێدوانی رۆژنامەوانی گواردیۆلا

11/25/2019 4:32:00 PM 4439 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بڕیارە سبەی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكان یانەی مانچستەر سیتی لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی شاختار دۆنێتیسكی ئۆكرانی بەكات.

پێش یارییەكە و لە كۆنگرییەكی رۆژنامەوانیدا گواردیۆلا وتی "بەشێوەیەكی گشتی تیمەكەم لە باردۆخێكی باشدایە، لەگەڵ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی نەگەیشتوینەتە قۆناغی شانزە، بەڵام پێویستمان بە تەنها خاڵێكە بۆ ئەوەی بگەینە ئەو قۆناغە".

راهێنەرەكەی مانچستەر سیتی باسی لە چەند یاریزانێكی تیمەكەی كرد و وتی "ئەگوێرۆ پێكانی هەیە و پێكانەكەشی ئاسایی نیە و بۆ چەند هەفتەیەك لە یاریگەكان دور دەكەوێتەوەو ئەگەری هەیە تا سەری ساڵ نەتوانێت یاریی بكاتەوە، بەڵام دەتوانین شوێنی ئەگوێرۆ بە گابریال خیسۆس و رەحیم سترلینگ پربکەینەوە،
، ئەو یاریزانە ناتوانێت لە یاریی دێربی مانچستەر لەگەڵ یانەكەمان بەشدار بێت، كە بڕیارە حەوتی مانگی دیسەمبەر ڕوبەروی یەكتر بینەوە، زیچینکۆش پێکانێکی سوکی هەیە، بەڵام ئەو یاریزانێکی گرنگە بۆ تیمەكەمان"

لە كۆتایدا گواردیۆلا وتی " من خۆم بە كەسێكی بە بەخت دەزانم كە توانیومە چەندین نازناوی خول بەدەست بهێنم، بەڵام نازناوی وەرزی رابردوی پریمەرلیگ قورسترین بوە کە بەدەستمهێناوە، ئێمە نازناوی چامپیۆنس لیگمان دەوێت، لێڤەرپوڵیش نازناوی پریمەرلیگی دەوێت، هەوڵ دەدەین ئەم وەرزە نازناوەکانمان ئاڵوگۆڕ پێبکەین".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP