یانەیەكی ئیسپانی هالاندی دەوێت

11/25/2019 4:12:00 PM 6083 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامە ئیسپانییەكان ئاشكرایان كردوە كە یەكێك لە راهێنەرە گەورەكانی شاری مەدرید چاوی بڕیوەتە تواناكانی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و یاریزانی یانەی رید بۆڵ ساڵزبۆرگی نەمساوی و داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردوە ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە.

ئەم یاریزانە تەمەن 19 ساڵە لە یارییەكانی ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردوەو توانیوێتی لە كۆی 18 یاریی كە ئەنجامیداوە 26 گۆڵ تۆماربكات، كە حەوت گۆڵی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆماركردوە.

پێگەی گۆڵی جیهانی بە پشت بەستن بە رۆژنامە ئیسپانیا ئاشكرایكردوە كە دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆمەدریدی ئیسپانی داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردوە كە هالاندی نەرویجی بەرەو ریزەكانی یانەكەی بگوازنەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە سیمیۆنی دەیەوێت بەرپرسانی یانەكەی پەلە بكەن لەو كارەو دەست بە گفتوگۆ بكەن بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانەدا ئەو یاریزانە بەرەو ریزەكانی یانەكە بگوازنەوە، لە بەرامبەریشدا رید بۆڵ ساڵزبۆرگی نەمساوی بەهای 100 ملیۆن یۆرۆی لەسەر ئەو یاریزانە داناوەو ئامادە نیە بە كەمتر لەو بڕە دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە نەرویجیە بێت، كە گرێبەستەكەی لە هاوینی 2023 كۆتایی دێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP