زیانە مەترسیدارەکانی ئەو پرۆتینەی یاریزانانی لەشجوانی بەکاریدەهێنن

11/25/2019 2:53:00 PM 29150 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پاودەری پرۆتین، لە ئێستادا بەکارهێنەرێکی بەرچاوی هەیە لەناو یاریزانانی لەشجوانیدا، بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕێکی زیاتر لەو پرۆتینەی کە لە خۆراکدا هەیە،  بە شێوەی پاودەر، حەب، دەرزی هەیە، بەڵام ئەم پرۆتینە زیاتر لەوەی سود بە جەستە بگەیەنێت زیانی پێ دەگەیەنیت و چەندین کێشەی تەندروستی دروست دەکات.

یەکەم: زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی هه‌ڵئاوسانی سک، زیان بە ریخۆڵەکان دەگەیەنێت.

دوەم: بە شێوەیەکی خێرا کێشی جەستە زیاد دەکات، کە ئەمە نیشانەکی باش نیە بۆ هەبونی جەستەیەکی تەندروست.

سێیەم: پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە.

چوارەم: بەهۆی ئەوەی لە رێژەیەکی زۆر لە پرۆتین پێکهاتوە، پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر گورچیلەکان، زیانی پێدەگەیەنێت، دەبێتە هۆی دروستبونی بەردی گورچیلە.

پێنجەم: دەبێتە هۆی ناهاوسەنگ کردنی pHی جەستە، بەو واتایەی رێژەی ترشی خوێن بەرز دەبێتەوە، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی تێکدانی جگەر.

شەشەم: رێژەیەکی زۆر لە کانزای ئارسێنیکی تێدایە کە دەبێتە هۆی ژەهراویبونی جەستە، مەترسی توشبون بە  نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە و شەکرە زیاد دەکات.

حەوتەم: مەترسی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەکات.

هەشتەم: هۆکارە بۆ وشکبونەوەی جەستە.

نۆیەم: دەبێتە هۆی تێکچونی هۆڕمۆنەکانی جەستە کە ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ دروستبونی زیپکەی روخسار.

دەیەم: دەبێتە هۆی روتانەوەی قژ، بەهۆی ئەوەی قژ ماددەی کیراتین بەرهەم دەهێنێت، کاتێک رێژەیەکی زۆر لە پرۆتین دەخۆیت قژ هه‌ڵدەوەرێت.


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP