گواردیۆلا: لەم وەزە ناتوانین سێ نازناو بەدەستبهێنین

11/25/2019 12:07:00 PM 2043 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی پێش گەیشتنی بە نیوەی وەرز، ئاڵای سپی هەڵدەكات و ئاشكرایدەكات كە یانەكەی لەم وەرزە ناتوانێت كێبركێ بكات لە پێناو بەدەستهێنانی سێ نازناودا.


لە میانەی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گواردیۆلا وتی " هەوڵ دەدەین بۆ یاریی داهاتوی یانەكەمان بە باشترین شێواز دەربكەوین، بەڵام دەبێت ئەو راستیە بزانین كە بەدەستهێنانی سێ نازناو لەم وەرزە ئەركێكی قورسە و ناتوانین ئەو كارە ئەنجامبدەین، چونكە بردنی سێ نازناو لە یەك وەرز تەنها یەكجار لە مێژوی ئینگلیزدا ڕویداوە".

ئەو راهێنەرەی مان سیتی وتیشی "بەداخەوە لە سەرەتای ئەم وەرزەوە بەهۆی زۆری پێكانی یاریزانەكانمانەوە دەناڵێینین، بەوڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیومانە ئاستێكی باش پێشكەش بكەین و بە تەواوی لە یاریزانانی تیمەكەم ڕازیم، یارییەكانی ئەو وەرزی پریمەرلیگ هێشتا زۆری ماوە با چاوەڕێی داهاتو بكەین بزانین چی ڕودەدات، چونكە چەندین روبەروبونەوەی بەهێز چاوەڕێمان دەكات".

لە بارەی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ گواردیۆلا وتی "زۆر یانەی بەهێز هەیە كە ئەو وەرزە چاوی لەسەر ئەو نازناوەیە و هەوڵی بۆ دەدات، ئێمەش یەكێكین لەو یانانەی كە هەوڵی خۆمان دەدەین، بەڵام سەرەتا بیر لە گەیشتن بە قۆناغی دوەم دەكەینەوە و پاشان بزانین لە دلهلتودل چی ڕودەدات".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP