ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد كەوتە داوی یەكسانبونەوە

11/24/2019 9:06:00 PM 1461 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

 لە میانەی یارییەكانی هەفتەی 13ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی شێڤێڵد یونایتد لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی كرد و یارییەكەش بە سێ گۆڵ بۆ هەردو یانە كۆتایهات.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یانەی خاوەن یاریگە بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یاریزان جۆن فیلیك تۆماریكرد و نیوەی یەكەم لە بەرژەوەندی شێڤێڵد یونایتد كۆتایهات.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكە و لە خولەكی لیس مۆسیت گۆڵی دوەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆماركرد، بەڵام یاریزانانی یانەی مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵ وەڵامی شێڤێڵد یونایتدیان داییەوە، گۆڵەكانیش ویلیامز و ماسۆن و راشفۆرد لە خولەكەكانی 72،77 و 79 تۆماریان كرد، لە دوا خولەكی یارییەكەدا ئۆلیڤەر ماكبۆنی گۆڵێكی بۆ شێڤێڵد تۆماركرد و مانچستەر یونایتدی لە بردنەوەیەكی گرنگ بێ بەش كرد.

 

بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر یونایتد بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ ریزبەندی نۆیەمی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP