نەیمار پیرۆزبای لە گابی گۆڵ دەكات

11/24/2019 2:54:00 PM 5177 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

شەوی رابردو لە یاریی كۆتایی جامی لیبەرتادۆرس هەردو یانەی فلامینگۆی بەرازیل و یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی روبەروی یەكتربونەوە و تێیدا یانەی فلامینگۆ بە دو گۆڵی گابی گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك سەركەوتنیان بەسەر یانەی ریڤەرپلەیت تۆماركرد.

گابی گۆڵ كە خۆشەویستی خوشكەكەی نەیمارە دوای یارییەكە وتی "لە ژوری جلگۆڕینی یاریزانان بوم كە نەیمار پەیوەندی پێوە كردم و پیرۆزبای بەدەستهێنانی نازناوەكە و ئەو ئاستە بەرزەی لێكردم كە لە یارییەكەدا پێشكەشم كرد".

ئەو یاریزانە باسی لەوەش كرد كە هەوڵی زۆریداوە بۆ ئەوەی پیرۆزبای لە گایاردۆ بكات بۆ بونیادنانی ئەو تیمە بەهێزەی دروستی كردوە، بەڵام هیچ دەرفەتێكی بۆ نەرەخساوە بۆ ئەوەی ئەو كارە ئەنجام بدات.

 گابی گۆڵ به‌ تۆماركردنی 9 گۆڵ له‌ 12 یاریدا، بووه‌ گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی لیبه‌رتادۆرێس، هەرچەندە ئەو یاریزانە لەم پاڵەوانێتیەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردوە، بەڵام پێشتر ئەوروپا و یانەی ئینتەر میلانی بەجێهێشت بەهۆی ئەوەی نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەدا بكاتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP