ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە بە زەحمەت بردییەوە

11/23/2019 4:48:00 PM 4076 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 14ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بوە میوانی یانەی لیگانێس و بە زەحمەت و بە ئەنجامی دو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەسەر ئەو یانەیەدا تۆماركرد.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە یانەی خاوەن یارییەگە بە گۆڵێك پێشكەوت و تاكە گۆڵی یارییەكەش یاریزان یوسف نەسیڕی تۆماریكرد و نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە گەڕانەوە بۆ یارییەكە و توانیان دو گۆڵ لە رێگەی سوارێز و ڤیداڵەوە تۆمار بكەن، گۆڵەكانیش لە خولەكەكانی 53و79ی یارییەكەدا تۆماركران.

 

سەرئەنجام یانەی بەرشەلۆنە سەركەوتنی تۆماركرد و بە كۆكردنەوەی بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە پێشەنگی یانەكانی ئیسپانیادا ماییەوە.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP