بەرشەلۆنە ئەستێرەیەكی پریمەرلیگ بۆ جێگەی سوارێز دەگوازێتەوە

11/21/2019 3:39:00 PM 9892 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە هەوڵی ئەوەدایە هێرشبەرێكی بەتوانای پریمەرلیگ بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە لە پێناو ئەوەی جێگەی هێرشبەری یانەكە لویس سوارێز بگرێتەوە كە ئەگەری ئەوەی هەیە لە كۆتایی ئەم وەرزە بەهۆی هەڵكشانی تەمەنییەوە ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كار بۆ ئەوە ەكەن پیر ئۆبامیانگی یاریزانی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بەرەو ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە و بە جێگرەوەیەكی باشی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای دادەنێن.

رۆژنامەی ئاس ئاشكرایكردوە، كە گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی ئارسناڵ لە هاوینی ساڵی 2021 كۆتایی دێت و تا ئێستاش ئەو یاریزانە ئامادە نیە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ئارسناڵ نوێبكاتەوە.

راپۆرتی رۆژنامە ئینگلیزییەكان ئاشكرایانكردوە كە ئەو یاریزانە گابۆنییە دەیەوێت ریزەكانی یانەی ئارسناڵ بە جێبهێلێت، چونكە ئەو یانەیە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بەشدار نیە و ئەو یاریزانەش دەیەوێت بەشداری لەو پاڵەوانێتێیەدا بكات و چیدی ئامادە نیە یاریی بۆ یانەی ئارسناڵ بكات.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP