كریستیانۆ لە مەغریب هاوسەرگیری دەكات

11/21/2019 2:42:00 PM 20612 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

گۆڤاری نۆڤێلا 2000ی ئیتاڵی تایبه‌ت به‌ هه‌واڵی ئه‌ستێره‌كانی جیهان رایگه‌یاند، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس لە وڵاتی مەغریب هاوسەرگیری فەرمی دور لە میدیاكان لەگەڵ جۆرجینا ڕۆدریگێز ئەنجامدەدات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هۆكاری ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كه بەنهێنی و دور لە چاوی كامێرەكان‌، به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان دایكی رۆناڵدۆ و جۆرجینادا رویداوە له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی شوێنی بەرێوەچونی ئاهه‌نگه‌كه‌ و ده‌ڵێت "رۆناڵدۆ بڕیاریدا به‌قسه‌ی كه‌سیان نه‌كات و له‌ شاری مه‌راكیش ئاهه‌نگه‌كه‌ سازبكات"

لەلایەکی دیکەوە هەر سەبارەت بەو هەواڵە ڕۆژنامەی دەیلی مەیل لەسەر زاری کەسە نزیکەکانی کریستیانۆ دەنگۆی هاوسەرگیری کردنەكەی بە نهێنی و لە مەغریب ڕەتدەكاتەوە.

گۆڤاری ئیتاڵییەكە، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه‌ زۆر له‌ ئه‌ستێره‌ به‌ناوبانگه‌كانی بواری وه‌رزش و هونه‌ر ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌بن، به‌ڵام دور ده‌بێت له‌ چاوی كامێراكان.

ئاشکرایە کە ڕۆناڵدۆ بەشێکی زۆری سامانەکەی خۆی بە ناوی جۆرجینا کردوە کە لە ئێستادا منداڵەکانی پێشوتری ڕۆناڵدۆ بەخێو دەکات و لە لای یاریزانە پورتوگالیە هەمیشە ڕێزی زۆری لێ دەگیرێت.


نیشانەکردن :

#کریستیانۆ

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP