پێكی لە قسەیەكی خۆی پاشگەز دەبێتەوە

11/21/2019 12:57:00 PM 3572 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی جیرارد پیكێی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە كاتی وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ئاشكراكرد.

پیكێ لە بارەی یانەكەیەوە دەڵێت "من بەردەوام وتمومە، بەرشەلۆنە دواین یانەیە كە من درێسەكەی بپۆشم و هەرگیز ناتوانم درێسی یانەیەكی دیكە بپۆشم، بۆ من ئەوە خەونێكی گەورەیە"

لە بارەی داهاتویەوە ئەو بەرگریكارەی یانەی بەرشەلۆن وتی " نازانم لە داهاتودا چی دەگوزرێت و چیم بۆ دێتە پێش، بەڵام من دەمەێت لە هاوینی 2022 واز لە یاریكردن بهێنم لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام بەو مەرجەی توانای جەستەیم كێشەم بۆ دروست نەكات و ناچار نەبم پێش ئەو وادەیە واز لە یاریكردن بهێنم"

ئەو یاریزانە تەمەن 32 ساڵە وتیشی "ئەو كاتە بۆ من گونجاوە، بەڵام نازانم لە ئایندەدا چیم بۆ دێتە پێش، بەڵام دەزانم من ئەگەر یاریی تۆپی پێ ئەنجام نەدەم و كارێكی دیكە بكەم داهاتم زۆر زیاتر دەبێت".

لە بارەی ئەوەی پێشتر ئەو یاریزانە وتبوی تەنها پێنج كاتژمێر دەخەوێت لە شەو رۆژێكدا، دواتر رەخنەی زۆری لێگیرا، پێكی وتی " لە راستیدا من ئەو رۆژانەی یاریم هەبێت 10 كاتژمێری تەواو دەخەوم، لە پێناو ئەوەی جەستەم بە تەواوی پشو وەرگرێت و بۆ یاریكردن ئامادەبم".



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP