ڕێدناب "پۆچیتینۆ دەتوانێت ببێتە سەدام حوسین"

11/21/2019 11:19:00 AM 9755 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی بەرپرسانی یانەی تۆتنهام لە ماوەی كەمتر لە 12 كاتژمێر پۆچیتینۆیان لە پۆستەكەیان دورخستەوەو خۆزێ مۆرینیۆیان خستە جێگەی، هاری رێدنابی ڕاهێنه‌ری پێشوی ئەو یانەیە لەسەر ئەو رەفتارە هاتە دەنگ و ئاماژەی بەوەكردوە كە دورخستنەوەی پۆچیتینۆ زۆرێك له‌ ڕاهێنه‌ره‌كانی له‌ خه‌و هه‌ڵساند.

ڕێدناب لە بارەی دورخستنەوەی ئەو راهێنەرە وتی"كاتێك دەبینیت راهێنەرێكی وەك پۆچیتینۆ دوردەخرێتەوە، ئەمە زۆرێك له‌ راهێنه‌رانی له‌ خه‌وێكی قوڵ خەبەركردەوە و هەرچەندە بە توانا بن، بەڵام لە پێگەكەی خۆیان ده‌ترسن"

هاری ئاماژەی بەوەشكرد " كە لە ئێستادا یانەی ئارسناڵ بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەرێت، بۆچی پۆچه‌تینۆ نه‌چێته‌ ئەو یانەیە؟ پێتانوایه‌ هانده‌رانی ئارسناڵ پۆچه‌تینۆیان خۆشنه‌وێت؟ ئه‌گه‌ر بچیته‌ ئارسناڵ و ئه‌نجامەكانی هێندە كاریگەر دەبن، هانده‌ران لە نێو یاریگە ناوی ده‌هێنن و گۆرانی بۆ ده‌ڵێن، هه‌تا ئه‌گه‌ر سه‌دام حوسێن بێت و له‌ سه‌ر كورسی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ دانیشی و ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت گۆرانیت بۆ ده‌ڵێن و خۆشیان ده‌وێت".

هاری رێدناب هێرشێكی توندی كرده‌ سه‌ر یاریزانه‌كانی تۆتنهام و به‌رپرسیاریه‌تی ده‌ركردنی پۆچیتینۆی خسته‌ ئەستۆی ئه‌وان و گوتی شه‌رمه‌زارییه‌ پۆچیتینۆ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ربكرێت، یاریزانه‌كان وه‌ك پێویست كاریان بۆ نه‌ده‌كرد.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP