بەرشەلۆنە گرێبەستی بەهرەمەندێكی یانەكەی نوێ دەكاتەوە

11/20/2019 3:05:00 PM 6476 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كار بۆ ئەوەدەكەن كە گرێبەستی یاریزانێكی یانەكەیان نوێ بكەنەوە لە پێناو رێگری كردن لە رۆیشتنی.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردوە، كە بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەستی یاریزانی لاوی یانەكەیان ئانسۆ ڤاتی بۆ ماوەیەكی زۆر نوێ بكەنەوە لە پێناو مانەوەی ئەو یاریزانە لە یانەی بەرشەلۆنە، كە بە پێشكەشكردنی ئاستە ناوازەكەی هەموانی سەرسامكردوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە بەرپرسانی یانەی بلوگرانا دەستیان بە گفتوگۆ كردوە لەگەڵ بریکاری کارەکانی ئانسۆ فاتی و کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانە لاوە، بۆ ئەوەی گرێبەستێکی ئەو یاریزانە نوێ بكەنەوە، لە ئێستادا ئانسۆ فاتی یەکێکە لەو یاریزانانەی ئاستێكی باشی لە یارییەكانی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە پێشكەش كردوەو بە ماوەیەكی زۆر كەم خۆی لای هاندەرانی یانەكە خۆشەویست كردوە.

ئانسۆ یەكێكە لە یاریزانە لاوەكانی بەرشەلۆنە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆ تیمی پلە یەكی یانەكە سەركەوت و لەگەڵ ئەوەی تەمەنی تەنها 17 ساڵە و خاوەنی ئەزمونێكی كەمە، بەڵام ئاستێكی ناوازە لە نێو یاریگەكاندا پێشكەش دەكات.


نیشانەکردن :

#بەرشلۆنە

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP