ڤیدیۆ.. پاڵەوانی یۆرۆی 2016 خۆی گەیاندە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020

11/17/2019 7:20:00 PM 4278 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنی وڵاتانی ئەوروپا هەڵبژاردەی پورتوگال بوە میوانی هەڵبژاردەی لۆكسمبۆرگ لە ركابەرییەكانی كۆمەڵەی دوەم و تێیدا پورتوگالییەكان بە دو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەیان بردەوە.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 39 برۆنۆ فێرناندێز هەڵبژاردەی میوانی بە گۆڵێك پێشخست و نیوەی یەكەم لە بەرژەوەندی پورتوگالییەكان كۆتایهات، لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەكی 86 گۆڵی دوەم و دڵنیایی بۆ پورتوگالییەكان تۆمار كرد.

 

سەرئەنجام یارییەكە بە دو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی رۆناڵدۆ و هاوڕێكانی كۆتایهات و بەم بردنەوەیەش هەڵبژاردەی پورتوگال بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ و بە دوەمی كۆمەڵەكەی سەركەوتنی بۆ جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020 مسۆگەركرد.


نیشانەکردن :

#یۆرۆی 2020

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP