پاڵەوانێتی بادمنتونی یانەکانی کوردستان بەرێوەچو

11/17/2019 5:39:00 PM 1037 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

‎بەچاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی بادمنتونی کوردستان دۆینی  شەممە 16 ی 11 ی2019 لەهۆڵی یانەی وەرزشی كەیوان لە شاری كەركووك پاڵەوانێتی بادمنتونی  یانەکانی کوردستان بۆ هەردو ئاستی خوار  ١٧ساڵ و خوار ١٥ساڵ. 
 
‎لە ئاستی تەمەن ١٥ساڵ
‎هەردو یاریزانی یانەی گازی باكور هادی سەلمان وئەحمد ئیبراهیم گەیشتنە یاری كۆتایی ویاریەكە بە دووكۆمەلەی بێ وەڵام لە بەرژەوندی هادی سەلمان بە كۆتاهات

‎ئاستی تەمەن ١٧ساڵ 
‎هەردو یاریزان كاروان نوزاد لە یانەی باوەگوڕگوڕ ویاریزان عەبدوڵا محمد لە یانەی گازی باكور گەیشتنە یاری كۆتایی ویاریەكە بە دوكۆمەلەی بێ وەڵام لە بەرژەوندی كاروان نوزاد بە كۆتا هات.


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP