لە یارییەكانی پاڵاوتن روداوێكی سەیروسەمەرە رویدا

11/17/2019 2:44:00 PM 11509 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی پاڵاوتنی وڵاتانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا و لە یارییەكەی ڕوسیا و بەلجیكا روداوێكی چاوەڕوان نەكراو ڕویدا.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا دیدریک بۆیاتا، كە بەرگریکاری هەڵبژاردەی بەلجیکایە، بە هەڵە بەدرێسێکەوە هاتە نێو یاریگە کە ناوی میچی باتشوای، هێرشبەری یانەی چێڵسی و ژمارە 23ی لەسەر بو، لەکاتێکدا ئەو یاریزانە شورتەکەی ژمارە 4 بو، بەڵام ئەوەی سەیرو سەمەرە بو لە یارییەكەدا نە خودی یاریزانەکە و نە ناوبژیوانیش درکیان بەم هەڵەیە نەکرد.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا هەڵەكە ڕاستكراییەوەو ئەو یاریزانە درێسی ژمارە چواری خۆی پؤشیوەو باتشوای لە خولەكی 77 بەشداری لە یارییەكەدا كرد بە درێسەكەی خۆییەوە.

دوای ئەم روداوەش میچی باتشوای لە تویتەری تایبەت بەخۆی پۆستێكی كردو نوسیویەتی  "بۆیاتا، لە كۆتایدا خەونەكەت هاتە دی"


نیشانەکردن :

#یۆرۆی 2020

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP