یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

11/16/2019 4:41:00 PM 1147 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16/11/2019 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى ،یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:

1- ئاگادارى یانه‌ى شێروانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر شوێنى تایبه‌ت بۆ سه‌رپه‌رشتیاران و ده‌سته‌ى ناوبژیوانان له‌ به‌رامبه‌ر په‌یژه‌كانى یاریگه‌ دابین نه‌كەن، ئه‌وا یارییه‌كانى ده‌گواسترێته‌وه‌ بۆ یاریگه‌یه‌كى دیكه‌، كه‌ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانى تێدابێت.

2- ئاگادارى سه‌رۆكى یانه‌ى سۆران ده‌كه‌ینه‌وه‌، رۆژى دووشه‌ممه‌ 18/11/2019 كاتژمێر 4:30 ـى ئێواره‌، بۆ كارى پێویست له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بێت.

3- له‌ یارى نێوان پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سیروانى نوێ له‌ خولى نایابى كوردستان، به‌ هۆى هه‌ڵه‌ى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاست (محه‌مه‌د عه‌بدولره‌زاق) به‌ هه‌ژمار نه‌كردنى لێدانێكى سزاى دروست بۆ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، بڕیاردرا به‌ راگرتنى ناوبراو له‌ به‌رێوه‌بردنى یارى بۆ دوو هه‌فته‌.

4- له‌ یارى نێوان ئاڵا و سیروانى نوێ له‌ خولى نایابى لاوانى كوردستان، به‌ هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له‌ به‌رێوه‌بردنى یارى له‌ لایه‌ن ناوبژیوانى ناوه‌ڕاستى یارییه‌كه‌ (محه‌مه‌د ته‌ها)، بڕیاردرا به‌ راگرتنى ناوبراو له‌ به‌رێوه‌بردنى یارى بۆ یه‌ك هه‌فته‌.

5- بڕیاردرا به‌ پێكهێنانى لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێرى ناوبژیوانان، كه‌ پێك دێن له‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه‌:

• د. ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا ـ سه‌رۆك
• ره‌فیق ئیسماعیل ـ ئه‌ندام
• له‌بیب حه‌بیب ـ ئه‌ندام


نیشانەکردن :

#ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP