ڤیدیۆ.. عێراق سێ خاڵی زێڕینی بەدەستهێنا

11/14/2019 9:36:00 PM 4678 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022ی قەتەر و جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2023، هەلبژاردەی عێراق لە ئوردن میوانداری هەڵبژاردەی ئێرانی كرد و ژمارەیەك هاندەری زۆری عێراقی لە یارییەكە ئامادە بون.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی 11 مهند عەلی كە ناسراوە بە میمی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ هەڵبژاردەی عێراق تۆماركرد، پاشان لە خولەكی 25 ئەحمەد نورەڵا گۆڵی بەرامبەری بۆ هەڵبژادەی ئێران تۆماركردەوە و نیوەی یەكەمی یاریەیكە بەو ئەنجامە كۆتایهات.

 

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەڵبرژاردەی عێراق باشتر یارییان كرد و لە خولەكی 81 ناوبژیوان مسعود شجاعی بە كارتی سوركردە دەرەوەی یاریگە، لە دوای خولەكی یارییەكەدا عەلا عەباس گۆڵی دوەم و بردنەوەی بۆ عێراق تۆماركرد و یارییەكەیان بە دو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتای پێهێنا.

 

بەم بردنەوە هەڵبژاردەی عێراق بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی خۆی گرتوەو بەحرێنیش بە كۆكردنەوەی 8 خاڵ لە پلەی دوەمدایە و ئێرانیش 6 خاڵی كۆكردۆتەوەو لە پلەی سێیەمدایە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP