عێراق لە پێناو سێ خاڵ جەنگ لەگەڵ ئێران هەڵدەگیرسێنێتەوە
11/14/2019 9:59:00 AM 6885 جار خوێندراوەتەوە
خەندان سپۆرت
لە یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 و جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2023، ئەمرۆ گەرێكی نوێی پاڵاوتنەكان بۆ وڵاتانی ئاسیا بەرێوەدەچێت، كە تێیدا چەندین یارییی ئاگرین و بەهێز لە خۆدەگرێت.
لە یەكێك لە یارییە گرنگەكانی ئەمرۆ، روبەروبونەوەی هەڵبژاردەی عێراق و ئێرانە، كە ململانێی ئەم كۆمەڵەیە تەواو سەخت بوەو عێڕاق بە كۆكردنەوەی حەوت خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتوەو كار دەكات بۆ پارێزگاریكردن بۆ مانەوەی لە پێشەنگ و هەڵبژاردەی ئێرانیش خاوەنی شەش خاڵە و هەوڵ دەدات قەرەبوی شكستەكەی رابردوی بكاتەوەو ئەم یارییە لە هەڵبژاردەی عێراق بباتەوە لە پێناو گەڕانەوەی بۆ پێشەنگی خولەكە.
خشتە و كاتی یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022ی قەتەر و جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2023
قیرغستان × ژاپۆن 2:20
هۆنگ کۆنگ × بەحرەین 3:00
ئۆزبەکستان × سعودیە 3:00
لوبنان × کۆریای باشوور 4:00
ڤێتنام × ئیمارات 4:00
عێراق × ئێران 5:00
سوریا × چین 5:00
یەمەن × فەلەستین 6:00
ئوردون × ئوسترالیا 7:00
کوەیت × تایپی 7:00