هەولێر گرێبەستی یاریزانێكی پیشەگەری هەڵوەشاندەوە
11/13/2019 2:34:00 PM 1638 جار خوێندراوەتەوە
خەندان سپۆرت
بەفەرمی ئەمرۆ چوارشەممە گرێبەستی یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی فێرناندۆ ھەڵوەشێندراوە.
لەسەر داوای خودی یاریزانی پێشەگەری بەرازیلی فێرناندۆ دوای وەرگرتنی رەزامەندی راھێنەری تیپەکە، بەفەرمی دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر رەزامەندی نواند لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی فێرناندۆ، كە بەھۆی بونی چەند گرفتێکی خێزانی تایبەت بەخۆی، کە رێگر بو لە بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەكە بریای رۆیشتنی داوە.
جێگەی باسە لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی فێرناندۆی بەرازیلی پەیوەندی بەیانەی ھەولێر کرد.