كۆڤانی پاڵەوان بلیتێکی بەشداریکردنی لە پارائۆڵمپیکی 2020 مسۆگەرکرد

11/12/2019 4:35:00 PM 1192 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کۆڤان حەسەن لە پاڵەوانێتی خاوەن پێداویستی تایبەتی جیهانی توانی مەدالیای بڕۆنز بەدەستبهێنێت و بلیتێکی بەشداریکردنی لە پارائۆڵمپیکی 2020 مسۆگەربكات.

ئەم یاریزانە كوردە لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق بەشداریی پاڵەوانێتی خاوەن پێداویستی تایبەتی 2019ی کرد، کە یارییەکانی لە دوبەی بەڕێوەچون و توانی جارێکی دیکە دەستکەوتێکی جیهانی بەدەست بهێنێت و لە هەڵدانی رم پلەی سێیەمی دەستەبەركرد.

کۆڤان حەسەن کە لە پارائۆڵمپیکی 2016 لە ریۆ مێداڵیای زێڕی بەدەستهێنا، بۆ سێیەمجار بەشداریکردنی لە یارییەکانی پارائۆڵمپیک مسۆگەرکرد، پێشتر بەشداریی پارائۆڵمپیکی 2012 لە لەندەن و 2016ی لە ریۆ کردبو، ئەمجارەش توانی بلیتێکی بەشداریکردنی لە پارائۆڵمپیکی تۆکیۆ مسۆگەربكات، کە یارییەكانی ساڵی داهاتو لە ژاپۆن بەڕێوە دەچێت.


نیشانەکردن :

#عێراق #ناوخۆیی

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP