ئەنجامی تیروپشكی جامی سوپەری ئیسپانپا

11/11/2019 7:10:00 PM 8006 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

كەمێك پێش ئێستا یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشكی بۆ یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا ئەنجامدا، کە رکابەرییەکانی لەسەرەتای 2020 لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەدەچێت.

پێشتر یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕایگەیاند، كە رۆژی 8-9-1-2020، یارییەکانی قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، كە بۆ یەکەمجار لە چوار یانە پێکدێن، ئەوانیش بەرشەلۆنە، ریال مەدرید، ڤالەنسیا و ئەتلەتیکۆ مەدرید، رۆژی 12-1-2020 بۆ ئەنجامدانی یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دیارییکراوە.

كەمێك پێش ئێستاش تیروپشكەكە ئەنجامدراو ئەنجامەكەشی بەمشێوەیە بو..
یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا
ڤالەنسیا - ریال مه‌درید
بەرشەلۆنە - ئەتلەتیكۆ مه‌درید


نیشانەکردن :

#ئیسپانیا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP