ریاڵ مەدرید زەرەرمەندی یەكەمی سیستەمی ڤارە

11/11/2019 11:05:00 AM 2717 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ریزبەندی یانەكانی ئیسپانیای بڵاوكردۆتەوە، بەڵام بە بێ ئەوەی سیستەمی ڤار بۆ ئەو ریزبەندییە ئەژمار بكرێت، واتە ریزبەندەكە بە بێ بەكارهێنانی سیستەمی ڤارەو هاوشێوەی ساڵانی پێشو كە ئەو تەكنەلۆجیاییە بەكار نەدەهات.

یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە ئێستادا بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ ریزبەندی یەكەم و دوەمی خولەكەیان گرتوەو هەرچی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدیشە بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ ریزبەندی سێیەمی لالیگای گرتوە لەگەڵ یانەی سیڤیلیە.

رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات ئەگەر ئەو سیستەمە ئەلكترۆنیە بەكار نەهاتایە، ئێستا ریاڵ مەدرید بە جیاوازی سێ خاڵ تەواوی ركابەرەكانی جێدەهێشت و یانەی بەرشەلۆنەش ئەگەر خاڵەكانی وەك ئێستا نەبوایە، ئەوا پێدەچو دو خاڵ كەمتری هەبوایە لەو خاڵانەی لە ئێستادا كۆیكردۆتەوە.

ریزبەندی یانەكانی ئیسپانیا بە بێ بەكار هێنانی سیستەمی ڤار..
ریاڵ مەدرید 28 خاڵ 
بەرشەلۆنە 25 خاڵ 
ئەتلەتیكۆ مەدرید 25 خاڵ 
ریاڵ سۆسیداد 23 خاڵ 
سیڤیلیە 23 خاڵ 
ڤالەنسیا 22 خاڵ  
ئەتلەتیكۆ بلباو 21 خاڵ 


نیشانەکردن :

#ئیسپانیا #لالیگا

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP